کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی كەسێكی ساختەكاریان دەستگیر كرد

.

10:51 AM - 12/12/2019

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان   و نەهێشتنی هەمووجۆرە دیاردەیەكی دزێو و دەستبڕینو بنبڕكردنی دراوی ساختە, هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی (281) لەیاسای سزادانی عێراقی ، توانیان ڕۆژی 9/5/2019 كەسێك دەستگیر بكەن لەشاری سلێمانی بەناوی (هـ , ع , ن ) لەدایكبوی (1994) , كە بری (1600)هەزار و شەش سەد دۆلاری ئەمریكی  ساختەی پێ بووە ، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 لەڕۆژی 9/12/2019 سزای زیندانی كردنی بۆ دەركرا بۆماوەی (6) شەش مانگ .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە