.
06:01 PM - 11/12/2019
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیە گشتییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر پێشوازیكرد لە باربارا وۆڵف كونسڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا كونسوڵی ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هەنگاوەكانی پڕۆسەی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بڕیارە لە 21 ی ئەم مانگە ببەسترێت و هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانی كۆنگرە خواست.
لای خۆشیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە دۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد و تیشكی خستەسەر خۆپێشاندانەكانی عیراق و پشتگیری بۆ داوای خۆپێشاندەران لە چاكسازی و ڕەخساندنی هەلی كار و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویست و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان دووپاتكردەوە و وتیشی: پێویستە هەموولایەك یەكڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان بپارێزن لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی دەستوری هەمیشەیی عیراق.
دواتر باربارا وۆڵف كونسوڵَی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم ڕایگەیاند: بە گرنگی و بایەخەوە دەروانێتە دوایین پێشهات وگۆرانكاریەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەو پەرۆشی خۆی پیشاندا بۆ بەهێزتر كردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا و رۆڵی یەكێتی-یان بەگرنگزانی بەهۆی ئەوپەیوەندییە لەمێژینەیەی لە گەڵ سۆسیال دیموكراتەكانی ئەوروپا و ئەڵمانیا بەتایبەتی هەیانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە