کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

.

11:28 AM - 11/12/2019

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا گفتوگۆ لەسەر سێ تەوەر دەكات ، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاماژەی بەوەدا بڕیارە لەتەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و بەخشینی دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان لە هەرێمی كوردستان پەسەندبكات و رەوانەی پەرلەمانی بكات  ، لە تەوەری دووەمیشدا دوا پێشنیاری پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت  و لە تەوەری سێیەمیشدا كۆنووسی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی تایبەت بە فرۆشتنی و بە ئەلیكترۆنیكردنی خەرجی سوتەمەنی تاووتوێدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە