کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕەفعەت عەبدوڵا لەپەیامێكدا پیرۆزبای سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان دەكات

.

11:14 AM - 11/12/2019

ڕەفعەت عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی ی.ن.ك لەپەیامێكدا پیرۆزبای سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانی لەیەكێتیەكان كرد و رایگەیاندووە بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنفڕانسی مەڵبەندەكانەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم هەڤاڵ و كادرو بەشداربووانی كۆنفڕانس ئەكەم و دەست خۆشی بۆ سەرجەم لیژنەكانی سەرپەرشتیار كە بەگیانێكی لەخۆبردووییەوە ئەركەكانی خۆیان راپەڕاند، ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بە ئاراستەی سەرخستنی كۆنگرەی بڕیار لێی دراو.
لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا ڕەفعەت عەبدوڵا رایگەیاندووە پیرۆبایی لە تەواوی ئەو هەڤاڵانە دەكەم كەمتمانەی هاوڕێكانیان بەدەستهێناوە و ئەو هەڤاڵانەی كە دەنگی پێویستیشیان نەهێناوە هۆكاری بنچینەی سەرخستنی كۆنفڕانسەكانی سنوورەكانیان بوون و كەرنەڤاڵی كۆنفڕانسەكانیان جوانتر كرد ، قبوڵكردنی ئەنجامەكان بەم گیان و رۆحیەتەوە دەری خست هەمووان پەرۆشی سەركەوتن بوون ، بۆیە پیرۆزبایی شایەنی هەمووتانە،لەم پرۆسەیەدا سەركەوت و شكست خواردوو نیە چونكە بە هەمووتان یەكێتیتان سەرخست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە