.
08:31 AM - 11/12/2019
پەیامی پیرۆزبای خاتوو شاناز برایم ئەحمەد
ئه‌ندامانى یه‌كێتى سه‌لماندیان پێشه‌نگن
به‌بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى كۆنفرانسى مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانه‌وه جارێكى تر له‌ناخى دڵمه‌وه پیرۆزبایی له‌هه‌موو هه‌ڤاڵانى به‌شداربوو ده‌كه‌م، هه‌مووتان به‌براوه ده‌زانم ، ئه‌وه ئێوه‌ن كه سه‌لماندتان سه‌رمه‌شقى نوێبونه‌وه و گۆڕانكارى یه‌كێتین.. ئێوه‌ن كه بوونه پێشه‌نگ..
هه‌ر ئێوه بوون یه‌كێتیتان له كاتی ته‌نگانه‌دا پاراست و هه‌ر ئێوه‌شن كه یه‌كێتی ده‌گه‌یێننه‌وه لوتكه.. ئێوه بوون كۆڵتان نه‌دا و دڵنیام هه‌ر ئێوه‌شن كۆڵ ناده‌ن تا یه‌كێتی ده‌كه‌ینه‌وه یه‌كێتیه‌كه‌ی جاری جاران..
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز
ده‌ستى ماندوونه‌بوونتان ده‌گوشم ڕێزم بۆ شه‌ونخونیتان هه‌یه به‌و به‌شدارییه فراوانه و ووشیارییه سیاسیه‌تان بۆ دۆست و دوژمن سه‌لماندتان قه‌ڵاى ئێمه شوره‌ى پشتمان سه‌نگه‌رمان هێزى گه‌له و ی ن ك ڕابه‌رمان..
ئه‌وه‌ى ئێوه كردتان كارێكی بێ وێنه‌بوو كه له‌مێژوودا جێگایه‌كى به‌نرخ و زێڕین ده‌گرێت و ڕۆحى مامى گه‌وره و سه‌رجه‌م شه‌هیدان ئارام ده‌كات
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم هه‌ڤاڵانى دڵسۆز، به‌هیوام سه‌ركردایه‌تى په‌یامی دڵسۆزى هه‌موو ئێوه‌ى سه‌ربه‌رزی پێگه‌یشتبێت و رێز له خه‌ون و خواست و ده‌نگ و ئاواته‌كانتان بگرێت.
به‌ره‌و كۆنگره
به‌ره‌و لوتكه
به‌ره‌و نووێبوونه‌وه
شاناز برایم ئه‌حمه‌د
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە