.
07:41 PM - 10/12/2019
حاكم قادر حەمەجان سەرۆكی لیژنەی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرەی ی.ن.ك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد: براوەی پڕۆسەكە یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە و پیرۆزبایی لە كاندیدە دەرچووەكان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ ئەو كاندیدانەش خواست كە نەیانتوانیوە سەر بكەون.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا حاكم قادر حەمەجان رایگەیاند: پەرۆشی كادر و لایەنگرەكانی ی.ن.ك بۆ بەستنی كۆنگرە نیشانەی دووبارە نوێبوونەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و دەبێت هەموومان لەسەر ئەو قسەیەی سەرۆك مام جەلال كار بكەین كە فەرموویەتی: سەروەریمان، مانەوەمان، گەشەسەندنمان بەندە بە سەركەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە.
vbT-0Snvec0
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە