کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستەی دەستپاكی: عیراق 90 ملیار دۆلار قەرزی لای وڵاتانە

.

05:46 PM - 10/12/2019

دەستەی دەستپاكی ئاشكرایكرد: عیراق نزیكەی 90 ملیار دۆلار قەرزی لای 55 وڵاتەو هەوڵدەدات وەریبگرێتەوە، ئەو قەرزانەش حكومەتی پێشووی عیراق پێش داگیركردنی كوێت بەو وڵاتانەی داوە بەڵام تا ئێستا وەرنەگیراوەتەوە.
رۆژنامەی سەباح بڵاویكردۆتەوە: بە گوێرەی یاساكانی عیراق دوو لایەنی رەسمی بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكان لە دەرەوە رێگەپێدراون، ئەوانیش سندووقی وەگرتنەوەی قەرز ‌و فەرمانگەی وەرگرتنەوەی قەرزەكانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بەهۆی بارودۆخی پێشووی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكان‌و جەنگی كوێت‌و سەپاندنی سزاكان بەسەر عیراقدا تائێستا نەتوانراوە ئەو پارانە وەربگیرێتەوە.
رۆژنامەی سەباح ئەوەی خستۆتەڕوو: فەرمانگەی وەرگرتنەوەی قەرزەكان تیمێكی هونەری بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانە لە كانوونی دووەمی ساڵی 2017 دیاریكردووە، بۆ ئەو مەبەستەش كاركراوە و پەڕاوی پێویستیش بۆ وڵاتان نێردراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە