کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سنووری مێهرانەوە 103 ملیۆن تۆن كاڵا بۆ عیراق هەناردەكراوە

.

05:41 PM - 10/12/2019

ڕۆحوڵا غوڵامی لێپرسراوی گشتی گومرگەكانی پارێزگای ئیلام دەڵێت: لە 8 مانگی رابردووی ئەمساڵدا ١٠٣ ملیۆن تۆن كاڵای ئێرانی لە سنووری مێهرانەوە بۆ عیراق هەناردە كراوە.
غوڵامی راشیگەیاند: لە 8 مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار كاڵای ئێرانی لە سنووری مێهرانەوە بۆ عیراق هەناردە كراوەو بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو لەسەدا 25 زیادیكردووە، هەروەها لەو ماوەیەدا 18 هەزارو 700 بارهەڵگر لەو سنوورەوە هاتوچۆیان كردووە‌و كاڵایان گواستۆتەوە.
لێپرسراوی گشتی گومرگەكانی پارێزگای ئیلام روونیكردەوە: بەهۆی زۆربوونی دروستكردنی خانوو لە عیراق خواست لەسەر كڕینی ئامێر‌و كەرەستەی بیناسازی لە كۆمپانیا ئێرانییەكان زۆر زیادیكردووە ‌و پشكی شێری هەناردەكردنەكانی بۆ خۆی بردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە