کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران گرێبەستی هەناردەكردنی كارەبا بۆ عیراق درێژدەكاتەوە

.

05:39 PM - 10/12/2019

رەزا ئەردكانیان وەزیری وزەی ئێران دەڵێت: سەرەڕای گەمارۆكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، بەڵام گرێبەستی هەناردەكردنی كارەبای وڵاتەكەی بۆ عیراق درێژ دەكرێتەوە.
وەزیری وزەی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گرێبەستی هەناردەكردنی كارەبای ئێران بۆ عیراق ساڵانەیە‌و مانگێكی تر كۆتایی پێدێت، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە بودجەی ئەم وڵاتەش ساڵانەیە.
راشیگەیاند: ئێران ڕێككەوتنێكی 3 ساڵەی بۆ هاوكاریكردنی كەرتی كارەبای عیراق ئیمزاكردوە‌و لە كۆتایی ئەو ڕێككەوتنەشدا هاتووە كە ئەوان تا ئەو كاتەی پێویستیان بێت لە هەناردەكردنی كارەبای ئێران بەردەوام دەبن، لە ئێستاشدا بە هۆی گوشارو گەمارۆكانی ئەمریكاو ئەم دۆخەی عێراقەوە پرسیار ئەوەیە كە ئایا ئەم گرێبەستە نوێ دەكرێتەوە یان نا.
ڕەزا ئەردكانیان تەئكیدیكردەوە: بەپێی ئەو پلانەی دانراوە مانگی داهاتوو گرێبەستی هەناردەكردنی كارەبای ئێران بۆ عیراق درێژ دەكرێتەوە.
عیراق ماوەی چەندین ساڵە بەهۆی كەمی وزەی كارەباوە، لە چوار هێڵەوە كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەكات، جگە لەوەش بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا، غازی سروشتی ئێران بۆ چەند وێستگەیەك هاوردەكات، لەماوەی رابردووشدا بەرپرسانی عیراق تەئكیدیان لەوەكردۆتەوە كە تا 3 ساڵی تر پێویستیان بەوەیە كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە