کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بودجەی عیراق رەوانەی پەرلەمان دەكرێت

.

05:36 PM - 10/12/2019

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، هەرچەندە حكومەتی ئێستا كاربەرێكەرە، بەڵام دەتوانێت پرۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات‌و رێككەوتنی هەرێم‌و بەغداش پرۆسەی ناردنەكەی ئاسانتر كردووە.
سوهام شەنون عوقەیلی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیچ بەربەستێك لەبەردەم حكومەتی كاربەڕێكەردا نیە بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2020 رەوانەی پەرلەمان بكات.
وتیشی: هەرچەندە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیران رێگە نادات لەكاتی حكومەتی كاربەرێكەردا بودجە بڕواتە پەرلەمان، بەڵام بەپێی یاسای بەرێوەبەردنی دارایی فیدراڵی، لەماوەی حكومەتی كاربەرێكەریشدا دەتوانرێت بودجە رەوانەی پەرلەمان بكرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: هاتنی وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و رێككەوتنی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی، پرۆسەی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی داهاتووی بۆ پەرلەمان ئاسانتر كردووە، بەو پێیەی هەردوولا توانیویانە خاڵە ناكۆكەكانیان چارەسەر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە