کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوڵاتیان و حكومەت ترلیۆنێك دینار قەرزداری كارەبان

.

05:29 PM - 10/12/2019

وەزیری كارەبای هەرێم هۆكاری خراپبوونی دۆخی كارەبا بۆ بوونی كێشە لە دابەشكردن دەگەڕێنێتەوەو دەڵێت: 12 وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان كار ناكەن ‌و ئەگەر پارەی پێویستیان هەبێت كێشەی كارەبا چارەسەر دەكەن.
كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم لەمیانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان‌و لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاراندا رایگەیاند: كێشەی سەرەكی ئێمە نەبوونی سوتەمەنییە نەك بەرهەمهێنانی كارەبا، لەگەڵ شێوازی دابەشكردنی كارەبا، جگە لەوەش ژمارەیەك وێستگە بەتۆڕەكانی كارەبا نەبەستراونەتەوە.
وتیشی: ملیۆنێك ‌و 574 هەزار هاوبەشی كارەبامان هەیە‌و ئەگەر بودجەی پێویستمان لەبەردەستدابێت، دەتوانین چارەسەری كێشەی كارەبا بكەین.
روونیشیكردەوە، لەگەڵ ئەوەی كە خواست لەسەر كارەبا زیادیكردووە، 12 وێستگەی كارەباش كار ناكەن، بۆ چارەسەری سەرجەم ئەو كێشانەش پێویستمان بە سوتەمەنی‌و 147 ملیۆن دۆلار هەیە، بەڵام لەئێستادا تەنها بودجەی ئاساییمان لەبەردەستە.
وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد: هاوڵاتیان‌و حكومەت ترلیۆنێك‌و 107 ملیار دینار قەرزدارن، لەماوەی ئەمساڵیشدا 475 ملیار دینار وەرگیراوە.

Nr11ZDLcC1Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە