کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەندامێكی خێزانە هەڵەبجەییەكە لە ئێران گیانی لەدەستدا

.

02:12 PM - 10/12/2019

یەكێك لە ئەندامانی ئەو خێزانە هەڵەبجەییەی كە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی دەچنە كۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن باندێكی سێ‌ كەسییەوە بە چەقۆ هێرشكرابووە سەریان و دواتر جەستەیان سوتێنرابوو بەیانی ئەمرۆ گیانی لە دەستدا.
پێشتریش نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەسەر راسپاردە و داوای قوباد تاڵەبانی بەدەم كەیسەكەوە چوون و ئامادەیی تەواوی بۆ خێزانەكە دەربری بەوەی لە ئێران بمێننەوەو چارەسەری پزیشكیان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ورمێی ئێران بۆ بكرێت، یان بگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەكان چارەسەریان بۆبكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە