کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەوارە سیاسیەكانی عێراق لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ڕێكەوتوون

.

02:08 PM - 10/12/2019

 ئەمجەد عەقابی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند زۆرینەی قەوارە سیاسیەكان هاوڕان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان و 30 پەڕلەمانتاریش ئیمزایان لەسەر مەرجەكانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو كردووە.
ئەو پەڕلەمانتارەی سائیرون بەماڵپەڕی سۆمەریەنیوزی ڕاگەیاندووە كە هاوپەیمانی سائیرون ئامادەی كۆبوونەوەكەی سەرۆك كۆمار نابێت لەگەڵ قەوارە سیاسیەكان و تەئكیدیشی كردەوە هەڵبژاردنی هەركاندیدێكی كوتلە سیاسیەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران پڕۆسەی سیاسی بە تەواوەتی لەناو دەبات.
وتیشی زۆرینەی هەرەزۆری قەوارە سیاسیەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی ئەگەر حكومەتی داهاتوو لە ئەركەكانیدا كەمتەرخەمی نواند پەڕلەمان هەڵبوەشێنرێتەوەو كار بۆ هەڵبژاردنێكی پێش وەختە بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە