کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوبژیوانی كلاسیكۆی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دیاریكرا

.

12:09 PM - 10/12/2019

 ئەلیخاندرۆ خۆسیە هیرناندیز دیاریكرا وەك ناوبژیوانی یاری كیلاسیكۆی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لەیاریگای كامپ نو   وا بریارە رۆژی 18ی ئەم مانگە و لەیەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی ریزبەندی لالیگا میوانداری ریاڵ مەدریدی دووەمی ریزبەندی بكات   ئەمە دەبێتە چوارەم كلاسیكۆ كە هیرنادیزی ناوبژیوان بەرێوەی دەبات دوای بەرێوەبردنی 3 روبەروبونەوەی پێشتر كە ئەنجامی یەكەم یاریان بەبردنەوەی یانەی شاهانە بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك و دووەم یاریان بەبردنەوەی یانە كەتەلۆنیەكە بە3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ و سێیەمیان بەیەكسان بون و بە2 گۆڵ كۆتاییان هاتووە   جێی باسە ئەم كلاسیكۆیە یاریەكی دواخراوی هەفتەی دەیەمی خولی پلەیەكی یانەكانی ئیسپانیایە كە وا بریار بوو لەرۆژی 26 ی مانگی 10ی رابردوو ئەنجام بدرایە بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنی لەشاری بەرشەلۆنە یاریەكە دواخرا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە