کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی گەورە بۆ پۆگبا ئامادەدەكات

.

12:09 PM - 10/12/2019

 یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی ئیمزابكات كە یەكێكە لەداواكاریە سەرەكیەكانی زێنەدین زێدانی راهێنەر  بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی : ریاڵ مەدرید داوایەك پێشكەش دەكات كە لەرێگەیەوە گاریس بەیڵ و خامیس رۆدریگیز دەچنە ریزەكانی مان یونایتد تا لەبەرامبەردا تواناكانی پۆگبا بەدەستبهێنێت   باسی لەوەشكردووە: یانەی شاهانە سورە لەسەر گواستنەوەی پۆگبا لەساڵی داهاتوو و لەو پێناوەشدا تواناكانی ئەو دوو ئەستێرەیەی پێشنیار دەكات كە دورن لەپلانەكانی یانەكە   ئاماژەی بەوەشكردووە: مانچستەریونایتد نرخی پۆگبای بە 150 ملیۆن پاوەند داناوە ئەوەش ریاڵ مەدرید ناچار دەكات داوایەكی گەورە پێشكەش بكات لەپێناو رازی كردنی یانە ئینگلیزیەكە بۆ فرۆشتنی ئەو ئەستێرە فەرەنسیە   دەیلی میل دەڵێت: بەیڵ و خامیس رەنگە ریزەكانی ریاڵ مەدرید بەجێ بهێڵن تا یانەكە لەسزای یاری پاك رزگار بكەن ئەوەش لەبەر رۆشنایی ئەوەی یانەی مێرینگی هاوینی رابردوو 350 ملیۆن یۆرۆ خەرج كردووە و لەبەرامبەردا تەنها 150ملیۆن یۆرۆی دەستكەوتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە