کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وڵاتی روسیا بۆ چوار ساڵ لەپێشبڕكێ وەرزشیەكان سڕكرا

.

12:08 PM - 10/12/2019

لیژنەی جێبەجێكاری تایبەت بەدەزگای نێودەوڵەتی بەرەنگاربونەوەی ماددەوزەبەخشەكان وڵاتی روسیای بۆ 4 ساڵ بێ بەش كرد لەبەشداریكردن لەپێشبڕكێ وەرزشیەكان كە یاریە ئۆڵمپیەكانیش دەگرێتەوە ئەوەش بەهۆی یاری كردن بەئەنجامی پشكنینی ماددەوزەبەخشەكان   وتەبێژی ئەو دەزگایە لەپاشكۆی كۆبونەوەی شاری لۆزانی سویسری ئاشكرای كرد: بەكۆی دەنگی ئەندامان رەزامەندی نیشاندرا بەسڕكردنی وڵاتی روسیا بۆ ماوەی 4 ساڵ لەیاریە وەرزشیەكان كە ئۆڵمپیادی تۆكیۆی 2020ی هاوینی داهاتوش دەگرێتەوە لەپاڵ ئۆڵمپیادی پەكینی 2022ی زستانەو مۆندیالی 2022ی قەتەر  ئەم هەنگاوە بەشێكی ترە لەدۆسیەی بەكارهێنانی ماددەی وزەبەخش كە روسیا سەركردایەتی دەكرد و ماوەی 4 ساڵە بەرۆكی وەرزشی جیهانی گرتووە و وەرزشكارە روسیەكان و بەرپرسەكانی ئەو وڵاتە لەهیچ روداوێكی وەرزشیدا پێشوازیی شایستەیان لێ نەدەكرا   بەپێی بریاری سزاكە نابێت لە یاریە ئۆڵمپیەكان و پێشبڕكێ وەرزشییە جیهانیەكان ئاڵای روسیا هەڵبكرێت و سرودی نیشتمانی ئەو وڵاتە بوترێت بەڵام رەنگە رێگە بەبەشداری كردنی وەرزشكارانی روسیا بدرێت كە ئەوەیان سەلماندووە دورن لەبەكارهێنانی ماددەی وزەبەخش

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە