کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زێدان لیستی ریاڵ مەدریدی بۆ روبەروبونەوەی كلوب برود راگەیاند

.

12:08 PM - 10/12/2019

 زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانانی یانەكەی بۆ روبەروبونەوەی كلوب بروجی بەلجیكی راگەیاد  وا بریارە رۆژی چوارشەممە لەجەولەی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی ریاڵ مەدرید روبەروی كلوب بروجی بەلجیكی بێتەوە  بەپێی ئەژماری رەسمی یانەی ریاڵ مەدرید زێدان بۆ ئەو یاریە سێرجیۆ رامۆس و تۆنی كروسی دورخستۆتەوە بەهۆكاری هونەری بەڵام ناتچۆفیرناندیز و گاریس بەیڵ لەلیستەكە هاتووە دوای چاكلونەوەیان لەپێكان   بەڵام مارسیلۆ و ماركۆ ئەسینسیۆ و لۆكاس ڤاسكێز و خامیس رۆدریگیز و ئیدین هازارد بەهۆی پێكانەوە دوركەوتونەتەوە   ئەمە جگە لە دوركەوتنەوەی ماریانۆ دیاز بەبریاری هونەری زێدان   ئەو راهێنەرە بۆ ئەو یاریە بانگهێشتی 19 یاریزانی كردووە تا سەفەر بۆ وڵاتی بەلجیكا بكەن و شەشەم یاری لە قۆناغی كۆمەڵەكان ئەنجام بدەن كە ئەو یانەیە لەكۆمەڵەی یەكەم گەیشتنی بۆ قۆناغی 16 زامن كردووە لەپاڵ پاریس سان جێرمانی فەرەنسی پێشەنگ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە