کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنتۆنیۆكۆنتی

.

12:07 PM - 10/12/2019

 ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی روبەروی بەرەنگاریەكی بەهێز دەبێتە لەپێناو بەرز راگرتنی ناوبانگی راهێنەرایەتی خۆی كاتێك لەجەولەی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان روبەروی بەرشەلۆنە دەبێتەوە  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تایبەت بەو یاریە كۆنتی داوای لەیاریزانەكانی یانەكەی كرد سەركەوتن لەبەرامبەر بەرشەلۆنە تۆمار بكەن بەتایبەت كە ئەو یانە كەتەلۆنیەكە بەبێ بەشداری میسی و پیكیە یاریەكە دەكەن   كۆنتی ئاشكرای كرد هەلی گەیشتنیان بۆ قۆناغی 16 لەبەردەمدایە لەو یاریە گرنگەی بەرامبەر بەرشەلۆنە ئەنجامی دەدەن و بۆ ئەو ئامانجەش ئەگەر هەمان ئەنجامی بوروسیا دۆرتمۆند بەدەس بهێنن ئەوا دەگەنە ئەو قۆناغە لەبەرئەوەی ئەوان لەریزبەندی كۆمەڵەكە لەپێشەوەن هەرچەندە هەردولایان خاوەنی 7 خاڵن   كۆنتی لەقەسەكانیدا هەوڵی كاریگەری یەكسان بونەكەیان لەبەرامبەر رۆما لەكاڵچۆ كەم بكاتەوە كاتێك ستایشی ئاستی یاریزانەكانی كرد كە لەیاریگای پێشكەشی  دەكەن و هیوای خواست بەباشترین ئەنجام و باشترین شێوە بگەنە كاتی جەژنەكانی سەری ساڵ كە ئەویش خۆی لەبەدەستهێنانی بلیتی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ دەبینێتەوە   لەكۆتا وتەكەیدا كۆنتی رەخنەی لەهاندەرانی یانەكەی گرت كە لەیاریەكەی رۆما هێرشیان كردە سەر یاریزانەكان و جەختی لەوەكردەوە ئەوان پێویستیان بەپشتیوانی هاندەرانە لەپێناو بەدی هێنانی ئامانجەكانیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە