کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنچیلۆتی متمانەی بەیانەكەی هەیە بۆ گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

.

12:07 PM - 10/12/2019

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تایبەت بەیاریەكەیان لەجەولەی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ  كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ناپۆلی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: متمانەی بەوە هەیە كە یانەكەی دەتوانێت بگاتە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا   لەبارەی ئەنجامە خراپەكانی ناپۆلی ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە ئاشكرای كرد ئەركی ئەو دیاریكردنی پێكهاتەیەكی راستە تا بەباشترین شێوەی ئامادەیان بكات بۆ یاری كردن بەباشترین شێوە   جەختی لەوەكردەوە پێویستیان بەئەنجامدانی یاریەكی باشە و هیوای خواست ئەنجامی یاریەكە بەشێوەیەك بێت جێگای رەزامەندی هەمووان بێت   ئەنچیلۆتی لەبارەی هەلی گەیشتنیان بۆ قۆناغی16 ئاشكرای كرد: جگە لەم خولە پێویستە بیر لەخولی ناوخۆیش بكەینەوە بەڵام بەردەوام بونمان لەچامپۆنس لیگ دەبێتە پاڵنەرێك بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەیاریەكانی كاڵچۆ روبەرومان بۆتەوە  لەوەڵامی پرسیارێك لەبارەی دورخستنەوەی لەپۆستەكەی ئەو راهێنەرە بەكارێكی ئاسایی وەسفی كرد بۆ هەموو راهێنەرێك و ئاماژەی بەوەكرد هیچ ترسێكی لەبریاری دورخستنەوەی نییە ئەگەر روبەروی بێتەوە   جێی باسە ناپۆلی لەدوا 9 یاری خۆیدا لەكاڵچۆ و چامپیۆنس لیگ هیچ بردنەوەیەكی تۆمار نەكردووە و ئێستاش هەلی گەیشتنە قۆناغی16ی لەبەردەمدایە ئەگەر سالزبۆرگ لەلیڤەرپوڵ نەباتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە