کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سانا مارینی وەك گەنجترین سەرۆكی وەزیران لە فینلەندا هەڵبژێردرا

.

07:47 PM - 09/12/2019

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئانتی رینی سەرۆك وەزیرانی فینلەندا دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە و حزبی فەرمانڕەوای فینلەندا سانا مارینی وەزیری گواستنەوەی وڵاتەكەی كاندیدكرد بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیرانی فینلەندا ، سانا مارینی لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەكەیەوە وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی فینلەندا متمانەی پێبەخشرا، بەوەش سانا مارینی بووە گەنجترین سەرۆكی وەزیران لە فینلەندا-دا ، لە لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامەنووسان سەرۆك وەزیرانی نوێی فینلەندا راگەیاند: لە داهاتوودا كاری زۆریان هەیە ئەنجامی بدەن لە پێناو گەڕاندنەوەی متمانە بۆحكومەت و ئاماژەی بەوەشكرد، بەرنامەی هاوبەشیان هەیە كە هەموو پارتەكانی ئەو وڵاتە یەكدەخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە