کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێك" 4 كەس بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندیدن

.

07:43 PM - 09/12/2019

محەمەد بەلداوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی هەڵبژاردنی ناوێكن لەو چوار ناوەی كە پێشنیازكراوە بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەو كەسەی بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكرێت دەبێت جێی رەزامەندیی مەرجەعیەت و خەڵكی عیراقیش بێت.
محەمەد بەلدوای پێشبینیشی كردوە دوای گەیشتن بە رێكەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ناوی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق ئاشكرا بكرێت. هەر لەو چوارچێوەیەدا رۆژنامەی فاینەنشال تایمزی بەریتانی لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردۆتەوە، هەر سەرۆك وەزیرێكی نوێ بۆ عیراق  ڕووبەرووی ناڕەزایی عیراقییەكان دەبێتەوەو  چالاكوانێكی عیراقیش بەرۆژنامەكەی راگەیاندوە، گرفتی عیراقییەكان بوونی حزب و سیستمی سیاسی و ئیداركردنی هەڵەی وڵاتە هەربۆیە خۆپیشاندەران ئامانجیان تەنیا لابردنی وەزیرێكی گەندەڵ یان سەرۆك وەزیران نیە بەڵكو  بۆ پەكخستنی سەرلەبەری پرۆسەو سیستمی سیاسیە لەعیراقدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە