کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی هەرێم: ئەگەری بەفربارین هەیە

.

07:39 PM - 09/12/2019

كەشناسی هەرێمی كوردستان دۆخی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای 48 سەعاتی داهاتووی پارێزگاكانی راگەیاند و بەپێی پێشبنییەكانیش، لە بەشێك لەناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت و ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان هەیە.
كەشناسی هەرێم داتای بڕی بارانبارینی وێستگە جیاجیاكانی هەرێمیش لە 24 سەعاتی رابردووی بڵاوكردەوەو بەپێی داتاكەش، لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی دوو پۆنیت نۆ ملیم و لە دهۆك پێنج پۆنیت هەشت، ملیم و لە هەڵەبجە شەش پۆنیت 2 ملیم باران باریوە و لە هەولێر و كەركوكیش بڕی بارانبارین نەگەیشتۆتە ملیمێك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە