کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنسوڵی گشتی توركیا لەهەرێم سەردانی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك دەكات

.

07:34 PM - 09/12/2019

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر  پێشوازیكرد لە  هاكان كاراچای كۆنسوڵی گشتی توركیا لە هەرێم و محەمەد ئەرشەن جێگری كۆنوسڵی گشتی توركیا. ‎لە دیدارەكدا كونسوڵی گشتی توركیا  خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هەنگاوەكانی پڕۆسەی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە بڕیارە لە 21ی ئەم مانگە ببەسترێت و هیوای سەركەوتنی بۆ كارەكانی كۆنگرە خواست. لە بەشێكی تری یدارەكەدا تەئكید لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ی.ن.ك كرایەوە، گفتوگۆش لەسەر دواین گۆڕانكارییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرا.
‎لایخۆشیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە  تەئكیدی كردەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان خوازیاری چارەسەری هەموو كێشەو گرفتە سیاسی و سەربازییەكانی ناوچەكەیە لە ڕێی دیالۆگی ئاشتیانە و لێكتێگەیشتنی لایەنەكان لە پێناو سەقامگیری سیاسی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەموو لایەك، وتیشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەی هەموو هەماهەنگی و ئاسانكارییەكە بۆ هێنانەكایەی كەشێكی لەباری پڕ لە ئاشتی بۆ گفتۆگۆی لایەنەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە