کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبا: رۆژانە 9 تا 12 سەعات كارەبای نیشتمانیی هەیە

.

05:47 PM - 09/12/2019

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان مەترسی بڕانی تەواوەتی كارەبای نیشتمانیی رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا رۆژانە لە نێوان 9 تا 12 سەعات كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت‌و دەشڵێت، لە دوێنێوە 400 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی كارەبا زیادكراوە.
لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا 3 هەزارو 580 مێگاوات كارەبا لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت، بەرزترین خواستی بەكارهێنانی كارەباش 6 هەزار مێگاواتە، هەروەها كاتەكانی بوونی كارەبا بە تێكڕا لە نێوان 9 ت 12 سەعاتدایە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لە مەترسی پێدانی كارەبا بۆ هاونیشتمانیان دەكات و وەزارەتمان لە ئەوپەڕی هەوڵدایە بۆ باشكردنی رەوشی كارەبا لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەم پێناوەشدا لە رێكەوتی 8ی 12ی 2019 توانیمان بڕی 250 مێگاوات كارەبا لە وێستگەی خۆرمەڵەو 150 مێگاوات كارەبا لە وێستگەی خەبات بخەینە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە