کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

.

04:19 PM - 09/12/2019

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیز كەسایەتی دیار و بانگخواز و سەركردەی سیاسی ئیسلامی كوردستانمان پێگەیشت. مامۆستا چ لە قۆناغی رێبەرایەتی كردنی "ڕاپەڕینی ئیسلامی" و دواتریش "بزوتنەوەی ئیسلامی" یەكێك بوو لە دەنگە میانڕەو و كوردپەروەرەكان و جگە لە ئاینداری و نیشتمانپەروەری لەساڵانی ڕابردوودا جێگە دەستی لەكاری خێرخوازی و كۆمەڵایەتیش دیار و بەرچاو بووە و پەروەردەكاری چەند نەوەیەكیش بووە‌، بەم بۆنە خەمناكەشەوە خۆم بەهاوبەشی خەمی بنەماڵە بە‌ڕێزە‌كە‌تان و نەوەكانی مامۆستا دەزانم و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و خوای گە‌ورە‌ دڵنەوایی هەموو لایەك بدات. انا للە‌ وانا الیە‌ راجعون قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە