کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەحرەین بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی كەنداو

.

11:41 AM - 09/12/2019

ركابەرییەكانی بیست و چوارەمین جامی كەنداو كۆتایی پێهات و لە دوا رووبەروو بوونەوەی ئەو جامەشدا كە یارییەكانی لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە چوو  هەردوو هەڵبژاردەی بەحرەین و سعودیە بەیەك گەیشتن  لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یەكتر و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 12 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ سعودیەكان هەژمار كرد  بەڵام سەلمان فەرەج نەیتوانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی هەڵبژاردەكەی پێ تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوو هەڵبژاردە كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە ریزەكانیان رێكخستەوە و یاریەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەم بەهێزیەكی زیاتری بە خۆوە بینی  تا لە دەقیقەی 69 دا محەمەد سەعد رەمیحی گۆڵی پێشكەوتنی بەخشیە بەحرەین  سەرەرای ئەوەی دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی سعودیە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار ئەنجامەكە هاوسەنگ بكەنەوە  بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییشدا یاریەكەیان هەر بەو تاكە گۆڵە دۆراند  بەو بردنەوەیەش هەڵبژاردەی بەحرەین توانی بۆ جاری یەكەم لە مێژوویدا نازناوی جامی كەنداو بەدەست بهێنێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە