کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

15 یانە ركابەری لەسەر 8 بلیتی گەیشتنە قۆناغی 16 دەكەن

.

11:41 AM - 09/12/2019

رۆژی سێشەممەی داهاتوو ركابەرییەكانی دوا جەولەی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كۆتایی دێت و 15 یانە ركابەریی لەسەر بەدەستهێنانی هەشت بلیت دەكەن  بەر لەجەولەی شەشەم هەریەك لەیانەكانی پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و بایرن میونشن .. لەگەڵ یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتی و لایپزیگ و تۆتنهام گەیشتنە قۆناغی 16یان مسۆگەركردووە  بۆیە ركابەریی هەشت بلیتەكەی تر لەنێوان 15 یانەیە  كە یەكێكیان یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكەكەیە  لەگەڵ هەریەك لەیانەكانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید و ڤالانسیا و ئینتەرمیلان و چێڵسی و ناپۆلی و بوروسیا دۆرتمۆند و ئەیاكس ئەمستردام هەروەها  یانەكانی سالزبۆرگ و سان پترسبۆرگ و شاختار و دینامۆ زەگرەب و بایەرلیڤەركوزن چانیسی بەدەستهێنانی بلیتێكی قۆناغی داهاتوویان هەیە   لەبەرامبەردا چەندین یانەی تر لەركابەرییەكە دووركەوتونەتەوە  تەنیا ئامانجیان گرتنی پلەی سێیەمە تا بتوانن لە ئەوروپا لیگ بەشدار بن  ئەوانیش یانەكانی كلوب بروج و بەنفیكا و سرڤینا زڤیزدا و گالاتەسەرای و ئۆڵۆمپیاكۆس-ن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە