کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رایۆلا چارەنوسی ئیبراهیمۆڤیچ بە نادیاری دەهێڵێتەوە

.

11:39 AM - 09/12/2019

مینۆ رایۆلای ئیتاڵی و بەرێوبەری كارەكانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ چارەنووسی ئەو یاریزانە سویدیە بە نادیاری دەهێڵێتەوە ئەمەش لە دوای ئەوەی گرێبەستی یاریزانی ناوبراو لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلس گالاكسی ئەمریكی كۆتایی هات  لای خۆیەوە رایۆلا لە میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لاگازێتا دییللۆ سپۆرتی ئیتاڵی سەبارەت بە یاری كردنی لە ریزی یەكێك لە یانەكانی ئەی سی میلان و ناپۆلی و بۆلۆنیا ووتی : هەوڵدەدەم خۆم دوورەپەرێز بگرم لەو بابەتە و  با چاوەروانیش بین لە داهاتوو چی روودەدات  ووتیشی : لە ئێستادا ئییبراهیمۆڤیچ یاریزانێكی سەربەستە و لە توانایدایە پەیوەندی بە هەر یانەیەك بكات كە ئارەزووی لێدە كات  بەڵام بژاردەی ئەوەی كەتەنها دەبێت بۆ ئیتاڵیا بگەرێتەوە لە ریزی یەكێك لە یانانەدا یاری بكات بژاردەیەكی هەڵەیە و پێدەچێت ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەیەك بكات لە دەرەوەی ئیتاڵیا بێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە