کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زێدان دووچاری كێشە دەبێتەوە

.

11:37 AM - 09/12/2019

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە زەینەدین زێدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید دووچاری كێشەیەكی تر بووەتەوە و لەیاریی داهاتوو چارەسەركردنی قورس دەبێت  لەم وەرزە یانەی ریاڵ مەدرید قەیرانی پێكانی یاریزانەكانی هەیە و بەردەوام چەند یاریزانێكی بەهۆی پێكانەوە لەیاری كردن دوور كەوتونەتەوە  بەتایبەت ئێستا هەریەك لە مارسیلۆ و ئەسینسۆ و گاریس بەیڵ خایمس رۆدریگێز و هازارد پێكانیان هەیە   لەیاریی رابردووی یانەكەش فێرلان مێندی كارتی سووری وەرگرت و بەهۆیە   لەیاریی داهاتووی یانەكە یاریی ناكات  كە بەرامبەر یانەی ڤالانسیایە لەمیانی یارییەكی هەفتەی 17ی خولی یانەكانی ئیسپانیا  ئەمەش لەكاتێكدایە لەهەمان پێگە مارسیلۆ پێكانی هەیە   بۆیە ئەمە كێشەیەكی گەورە بۆ زێدانی راهێنەر دروست دەكات و بەناچاری دەبێت بەشداریی بە فران گارسیای یاریزانی لاوی یانەكە بكات  یاخود بەشداری كردنی ناچۆیە وەك بەرگریكاری لای چەپ و لەهەمان كاتدا دەتوانێت كارڤاخال-یش لەو شوێنە یاریی پێ بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە