کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی پیرە: سەرۆك كۆمار بەشێوەیەكی كاتی كارەكانی حكومەت بەڕێوەدەبات

.

10:35 PM - 08/12/2019



 سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەبارودۆخی ئێستای عیراق و دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی كردو ئاماژەی بەوەكرد: ئێستا بەپێی مادەی 81، د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق كارەكانەكانی حكومەت بەشێوەی كاتی بەڕێوەدەبات و لەماوەی دوو هەفتەدا كەسێكی نوێ دیاریدەكات بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ. وتیشی: لەگەڵ ئەوەداین كە دۆخەكە ئارامی بەخۆوە ببینێت وبگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، داواكاری و هەنگاوەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێبكرێن و كێشەو ناكۆكیەكانیش چارەسەربكرێن. سەبارەت بەپەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداش سەعدی پیرە ڕایگەیاند: وەفدی حكومەتی هەرێم لەپەیوەندی وگفتوگۆی بەردەوامدایە لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان بەتایبەت كێشەكانی بودجەو ئەو قەرزانەی عێراق دەیانكات و موچەو ئیستحقاقی پێشمەرگەو مادەی140 و هەمو كێشەكانی تر.

LYznHtUucA4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە