کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاران: هەرێمی كوردستان بازاڕێكی گونجاوە بۆ ئێران

.

09:18 PM - 08/12/2019


 ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران – عیراق دەڵێت، بە هۆی نزیكبوونەوەی زیاتری كۆمپانیا ئێرانییەكان لە بازرگانانی عیراقی، هەناردەكردنی ئێران گەشەیكردووە.
(سەید حەمید حوسێنی)  ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران – عیراق ڕایگەیاند، هەندێكجار سەبارەت بە نرخ‌و كوالێتی كاڵای ئێرانی گلەییمان لێدەكرێت، بەڵام بە بۆچوونی ئێمە وەبەرهێنەرانی ئیرانی لەم بوارانەدا هیچ كێشەیەكیان نییە، بەڵكوو كێشەكە لە بازاڕدۆزی و نەناساندنی چالاكوانانی ئابووری هەر دوو وڵاتەدایە.
سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش (سەید حەمید حوسێنی)  وتی، هەرێم بە بازاڕێكی گونجاو بۆ هەناردەی كاڵای ئێرانی دەزانین، ڕێگای گەیشتنی كاڵای ئێرانییە بۆ پارێزگاكانی نەینەواو كەركوك كە لە ساڵانی شەڕی داعش زیانێكی زۆریان پێگەیشتووە و پێویستیان بە ئاوەدانكردنەوە هەیە، لە لایەكی دیكەشەوە هەرێمی كوردستان ڕێگای گەیشتنی ئێرانە بە بازاڕی سوریا.
ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران – عیراق ئەوەشی خستەڕوو، هەرێمی كوردستان دەتوانێت بۆ دابەشكردنی كاڵای ئێرانی لە ناوچەكانی دیكەی عێراق یارمەتیدەر بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە