کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەفربارین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەمەرزی كێلێ پەكدەخات

.

09:14 PM - 08/12/2019


 مەرزی كێلێ یەكێكە لە دەروازە نارەسمییەكان لەسنووری قەزای پشدەر، كە ساڵانێكە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران تێدا دەكرێت،  لەئێستاشدا بەهۆی زۆری بەفربارینەوە كە 26سانتی مەتر  دەبێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتیان پەكی كەووتوە.
(جەوهەر رەسوڵ) بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، هەرچەندە لەسنووری عیراق بەهاوكاری كۆمپانیای گارێكس و ئاوەدانكردنەوەی ڕاپەڕین تیمەكان ئەو ڕێگایە پاكدەكەنەوە، بەڵام لەسنووری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگاكە پاك نەكراوەتەوەو پێشبینی دەكەرێت تا سبەنێش هاتۆچۆ لەم دەروازەیەوە نەكرێتەوە.
بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند، داواكارم لەوەزارەتی دارایی هەرچی زووە ئامێرو تیمی پاككردنەوە بۆ ئەم دەروازەیە دابینبكات.
هەرچەندە لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاربوو لەلایەن ئامێرەكانی ( كاسیحە و گرێدەر) و تیمی پاككردنەوە بۆ ئەم دەروازەیە دابینبكرێت، بەڵام  تائێستا دابیننەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە