کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: پێشبینی دەكرێت بەبڕی 11.5 ملیار نەوت بفرۆشین

.

08:59 PM - 08/12/2019


 (محەمەد باقر نوبەخت) سەرۆكی ڕێكخراوی پلاندانان‌و بودجەی گشتی ئێران رایگەیاند، پێشبینی دەكەن بۆ ساڵی ئایندە بە بەهای 11 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار نەوت بفرۆشین.
(نوبەخت) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رونیكردەوە، بودجەی گشتی ئێران كە لە 20ی ئاداری ساڵی 2020وە دەستپێدەكات تا كەمترین ئاست پشتی بەداهاتی نەوت بەستووە، ئەمەش لەگەڵ سیاسەتی ئابووری بەرگریدا دەگونجێت، ئەو داهاتەشی لەرێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بەدەست دێت بۆ پرۆژەكانی بونیادنان تەرخان دەكرێت.
سەرۆكی ڕێكخراوی پلاندانان‌و بودجەی گشتی ئێران وتیشی، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی داهاتوودا پشت بە سەرچاوەكانی تری داهات ببەسترێت‌و هەلی كاریش بۆ یەك ملیۆن هاوڵاتی بڕەخسێنرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكان بودجەی گشتی ساڵی داهاتووی ئێران 134 ملیار دۆلارەو لە كۆكردنەوەی داهاتەكانیشدا پشت بەستن بە داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ كەمترین ئاست لە میژووی ئێراندا كەمراوەتەوە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە