کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای ئیریكسۆن ملیارێك دۆلار دەداتە ئەمریكا

.

08:57 PM - 08/12/2019


 وەزارەتی دادی ئەمریكا رایگەیاند، كۆمپانیای پەیوەندی مۆبایلی سویدی (ئیریكسۆن) رەزامەندی نیشانداوە زیاتر لە ملیارێك دۆلار بداتە وڵاتەكەی لەبری ئەو دۆسیە گەندەڵیەی لەسەری تۆماركراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دادی ئەمریكا، كۆمپانیای ئیریكسۆن لە ساڵی 2000 وە تا 2016 یاساكانی نەهێشتنی گەندەڵی پێشێل كردووەو بەرتیلی داوەتە چەند لایەنێك تاوەكو پەڕاوەكانی ژمێریاری‌و ژمێرەی كۆتایی كۆمپانیاكە ساختە بكرێت‌و ژمارەی راستەقینەی داهات‌و قازانج‌و خەرجیەكان بگۆڕن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیای ئیریكسۆن بەرتیلی داوەتە بەرپرسانی حكومی لە وڵاتانی چین‌و ڤێتنام‌و جیبۆتی بۆ ئەوەی لە كارەكانی بەردەوام بێت، بەپێی یاسای سزادانەكەش پێویستە ملیارێك‌و 60 ملیۆن دۆلار بداتە چەند لایەنێكی حكومەتی ئەمریكا.
لای خۆشیەوە كۆمپانیای ئیریكسۆن لەدادگای ناوچەی باشووری نیویۆرك لە ئەمریكا دانی بەوەدا ناوە كە یەكێك لە كۆمپانیاكانیان ئەو تاوانەی ئەنجامداوەو بەرتیلی داوتە بەرپرسان‌و یاساكانی نەهێشتنی گەندەڵی پێشێل كردووە، هاوكات بەلێنی رێوشوێنی پێویست لەو بارەوە بگرێتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە