کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤیدیۆ ... لەچیك پیشانگەیەكی تایبەت بەئامێری سیخوڕیكردن نمایشدەكرێت

.

08:17 PM - 08/12/2019

لەبراگی پایتەختی چیك پیشانگەیەكی تایبەت بەئامێرە وردەكانی پەیوەست بەریكۆردو سیخوڕیكردنی حزبی كۆمۆنیستی پێشووی چیكۆسلۆڤاكیا نمایش دەدرێت كە لەسەردەمی ئەو حزبەدا لەدژی نەیارانیان بەكار هێنراوە.
ئەوەی سەردانی پیشانگەكە بكات ئەو میكرۆفۆنە بچووكانە دەبینێت كە چۆن لەنێو سەعات و هەندێك كامێردا جێگیر كراون، ئەمە جگە لەو ئامێرانەی تری سیخوڕیكردن كە لەنێو جانتای سەفەرو گەمەی منداڵاندا دانراون و لەلایەن پۆلیسی نهێنی حزبی كۆمۆنیستەوە بەكار هێنراون.
جۆن هۆستك سەرپەرشتیاری پیشانگەكە باس لە پۆشاكێكی تایبەتی مەلەكردن دەكات كە چۆن لەساڵی 1957ەوە لەلایەن جۆزیف سكۆبی قەشەی كاسۆلیكەوە بەكار هێنراوە بۆ ئەوەی لە ئەڵمانیای خۆرهەڵاتەوە هەڵبێت بەڵام بەداخەوە ئەو سۆندەیەی بۆ وەرگرتنی ئۆكسجین بەكاری هێناوە وەك پێویست ئۆكسجینی نەگەیاندوەتە قەشەكە، هەربۆیە بۆتە هۆی خنكانی.
كردنەوەی ئەم پیشانگەیە لەشاری براگ هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر شۆڕشی 1989 كاتێك توانرا كۆتایی بەحوكمی سیستمی كۆمۆنیستی بهێنرێت لە چیكۆسلۆڤاكیا.

aB46cINdJHw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە