کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری كشتوكاڵ سكاڵای لەسەر ئەو كەسانە تۆمار كرد كەنوسراوەكەیان ساختەكردبوو

.

05:57 PM - 08/12/2019

وەزیری كشتوكاڵ سكاڵای یاسایی لەسەر چەند كەس و كۆمپانیایەك تۆمار دەكات كەنوسراوێكیان بۆ هاوردەكردنی دووگی بەستوو ساختەكردووە.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەراگەیەنراوێكیدا ئاشكرایكردوووە: داواكاری یاساییان پێشكەش بەدادگا كرد، بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەری ساختەكردنی نوسراو بەناوی وەزارەت و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كە بە مەبەستی هاوردەكردنی دووگی بەستوو ساختەكرابوو.
بێگەرد تاڵەبانی ئەوەی ئاشكراكرد كەسێكی ساختەكار، بەنوسراوێكی ساختە هەوڵی هاوردەكردنی بڕێكی یەكجار زۆر دووگی بەستوی مەڕی داوە، كەبەگوێرەی یاسای كەرەنتینەی ڤێتەرنەری لەسەرتاسەری عیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە قەدەغەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە