کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ملیاردێرێكی فەرەنسی هەوڵی كڕینی یانەی میلان دەدات

.

11:57 AM - 08/12/2019

میدیاكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكردووە ملیار دێرێكی فەرەنسی هەوڵی كڕینی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەدات و بەڵێنیش بەهاندەرانی یانەكە دەدات باشترین یاریزان و راهێنەری جیهانیش بگوازێتەوە ریزی یانەكە، پێگەی فوتبوڵ بڵاویكردۆتەوە بێرنارد ئارنۆلت-ی سەرمایەدارو بازرگانی فەرەنسی كە بەپێی ریزبەندی گۆڤاری فۆربس چوارەم دەوڵەمەندترین كەسی جیهانەو سەروەت و سامانەكەی  72 ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆیە، هەوڵەكانی دەستپێكردووە تا لەساڵی داهاتو یانەی میلان بكرێت و خاوەندارێتی ئەو یانەیە وەربگرێت ، بەڵێنی ئەوەش بەهاندەرانی یانەكە دەدات دوای كرینی یانەكە هەریەك لەلیۆنێل میسی یاریزانی بەرشەلۆنە و خاوەن شەش تۆپی زێری باشترین یاریزانی جیهان و پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بگوازێتەوە ریزی یانەكە لەگەڵ چەند یاریزانێكی تری بەهرەمەندو ئاست بەرزی جیهان، ئەمەش لەكاتێكدایە بۆندی میسی لە ساڵی 2021 لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتایی دێت و بەهەمان شێوە بۆندی گواردیۆلاش هەر لەو ساڵە تەواو دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە