کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانانی مان یو داوای بەردەوامبوونی سۆلسكایەر دەكەن

.

11:56 AM - 08/12/2019

یاریزانانی مانچستەر یونایتد داوا لەدەستەی كارگێری یانەكەیان دەكەن پارێزگاری لە مانەوەی جۆنار سۆلسكایەری راهێنەر بكەن و نایانەوێت دووربخرێتەوە،بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی مانچستەر یونایتد لەم وەرزەدا كە نەیتوانیوە لەپلەكانی سەرووی ریزبەندی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا بێت و ئەو یانەیە لەسەر دەستی راهێنەری ناوبراو خراپترین دەستپێكی هەبووە و لەساڵی 1989ەوە تا ئێستا هیچ وەرزێك بەم شێوە دەرنەكەوتووە، هەڕەشەی دوورخستنەوەو هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی لەسەرە، بەر لەیاریی بەرامبەر تۆتنهام كە توانیان سەركەوتن تۆماربكەن، ئیدواردی سەرۆكی جێبەجێكاری یانەكە لەگەڵ یاریزانان كۆبۆتەوەو سەرجەم یاریزانانیش داوای بەردەوامبوونی راهێنەریان كردووە، ئەمەش بۆتە گوشارێك لەسەر دەستەی كارگێری تا بیر لەدوورخستنەوەی نەكەنەوەو لەبەرامبەردا پاڵپشتی راهێنەر بكەن و لەئەركەكەی بەردەوام بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە