کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سعودیە و بەحرەین یاریی كۆتایی جامی كەنداو دەكەن

.

11:56 AM - 08/12/2019

ئەمشەو پەردە لەسەر ركابەرییەكانی 24مین جامی وڵاتانی كەنداو دادەرێتەوە كە لە وڵاتی قەتەڕ رێكخراوەو هەشت هەڵبژاردە تێیدا بەشدرابوون و بەسەر دوو گروپدا دابەشكرابوون  لەیاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا كە سەعات 11ی شەوی سبەینێ لەیاریگای عەبدوڵڵا بن خەلیفە دەستپێدەكات  هەردوو هەڵبژاردەی بەحرەین و سعودیە بەیەكدەگەن  بەحرەین لەقۆناغی پێش كۆتایی بەلێدانی یەكلاكەرەوە توانی بردنەوە بەرامبەر عیراق تۆماربكات  هەوڵدەدات بۆ جاری یەكەم لەمێژوویدا نازناوەكە بباتەوە كە تائێستا چوار جار گەیشتۆتە یاریی كۆتایی و پلەی دووەمی بەدەستهێناوە  هەڵبژاردەی سعودیەش تائێستا سێ جار لەساڵانی 1994 و 2002 و 2003 نازناوەكەی بەدەستهێناوەو شەش جاریش پلەی دووەمی دەستەبەر كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە هەردوو هەڵبژاردە بۆ جاری دووەمە لەم پاڵەوانێتییە بەیەكدەگەن كە لەقۆناغی كۆمەڵەكاندا رووبەڕووی یەك بوونەتەوەو سعودیە بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر براوەبووە، بۆیە چاوەڕوانی یارییەكی بەهێز و پڕ لەركابەری دەكرێت بەتایبەت بەحرەین هەوڵدەدات دوای ماوەیەكی زۆر بەیەكەم نازناو ئاشنا بێت، بۆ ئەو مەبەستە حكومەتی بەحرەین بە چەند فرۆكەیەك هاندەران دەگوازێتەوە قەتەڕ تا ببنە پاڵپشتییەكی بەهێزی هەڵبژاردەكەیان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە