کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێمی كوردستان كارەكانی 100 رۆژی حكومرانی بڵاوكردەوە

.

09:32 PM - 07/12/2019

حكومەتی هەرێم كارەكانی 100 رۆژی یەكەمی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومڕانی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە كە هەوڵەكان بۆ ئەوەیە كە حكومەتێك دروستبكرێت كە خزمەتی خەڵك بكات و پابەندبونیش بە كوردستانێكی بەهێزتر دوپاتدەكەینەوە, حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە تێپەڕبونی 100 ڕۆژ تەنها دەستپێكە و لەو ماوەیەدا كاری بەرچاو كراوە بۆ نمونە باشتركردنی پەیوەندیەكان لەگەڵ بەغداو زیادكردنی كۆكردنەوەی داهاتەكان و لە ئێستادا داهاتی ناوخۆ بەڕێژەی لەسەدا 50 زیادی كردووە ئەویش لەڕێگەی سیستمی هاوسەنگ و ڕێكخستنەوەی باج ,هەروەها لەو ماوەیەدا كەشێكی لەبار هێنراوەتە ئاراوە كە چیتر كەس نەتوانێت گەندەڵی بكات و ڕێكاری یاسایی توند بەرامبەریان گیراوەتەربەر و چەندین كارمەند و لێپرسراوی حكومی و خاوەنكاریش كەیسەكانیان دراوەتە دادگا، و بەسەدان فەرمانبەری وەهمی لەلیستەكان لابراوە و ئاماژە بەوەشدراوە كە فەرمانبەران مافیان نافەوتێت و تەنها ئەوانەی زیادەڕۆیان كردوە لادەبرێن, هەر لە 100 ڕۆژ كاركردندا گەندەڵی تا ڕادەیەكی بەرچاو كەمكراوەتەوە، هەروەها لە بواری رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و چاكسازی لە كەرتی كشتوكاڵ و سێكتەرەكانی كارەبا و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتیان هەوڵی زۆر دراوە و بەردەوامیش دەبێت تا ئەو كاتەی بەو ئامانجە دەگەین كە كوردستانێكی بەهێزتر بونیاد دەنێین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە