کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ وەفدێكی باڵای ئەمریكا چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد

.

09:01 PM - 07/12/2019

لەشاری هەولێر لاهور شێخ جەنگی پێشوازی كرد لە جیمس جێفری نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەعێراق و سوریا و جەنەڕاڵ ئیریك هیل سەرپەرشتیاری یەكە تایبەتییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا و ستیڤ ڤەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و سەربازی و هەواڵگری لە عێراق و سوریا تاوتوێكرا، هەروەك ئاڵۆزییەكانی پشێوییەكانی بەغداو ناوەراستی عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكراو هەردوولا هاوڕابوون لەسەرئەوەی دەبێت حكومەت بەبایەخەوە گوێ لە داواكاری هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران بگرێت و چاكسازی بنەڕەتی لە تەواوی سێكتەرەكانی دەوڵەتدا بكات.
هەروەك تەئكید لە گرنگی و هەماهەنگی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كراوەتەوە, هەروەها شەڕی داعش و پرسی كورد لە سوریاش تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، تێیدا وێڕای تەئكیدكردنەوە لەوەی كورد لە عیراق و سوریا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا رۆڵی گرنگی هەبووەو تیرۆریستانی داعشیان تێكشكاندوە بۆیە ناكرێت كورد لەسوریا بەتەنیا جێبهێڵرێت. لە كۆتایی دیدارەكەدا وەفدی باڵای ئەمریكا هیوای سەركەوتنیان بۆ چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خواست.

211187122019_02.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە