کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

965 ئەندام لە كۆنفڕانسی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی دا بەشداردەبن

.

08:44 PM - 07/12/2019

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەگای مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی ، بەمەبەستی خستنەڕووی دوا ئامادەكارییەكان بۆ بەستن وبەڕێوچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەتایبەت مەڵبەندی سلێمانی و ئاماژەدان بەڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن ،  بەسەرپەرشتی هەڤاڵ حاكم قادرحەمەجان سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، كۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی مەڵبەندو هەڤاڵانی كاندید بۆ كۆنفڕانسی مەڵبەند بەڕێوەچوو .
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا هەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی ، ووتەیەكی پێشكەش بەئامادەبووان كردو تیایدا پیرۆزبایی لەهەموو ئەو هەڤاڵانە كرد كەبەشداردەبن لەكۆنفڕانس وئومێدی خواست بۆ سەركەوتنی یەكێتی ، بۆ نوێبوونەوە ، بۆ گەشەكردن وبۆ گەڕانەوەی پێچگەی سەنگینی یەكێتی متمانە ببەخشنە ئەو كاندیدە دڵسۆزو بەئەمەكانەی كەبەبیرو ڕۆشنبیری وفیكرو ئایدیایان دەتوانن گۆڕانكاری ڕیشەیی بكەن وهەنگاوەكانی یەكێتی بۆ بەرەو پێش وتازەكردنەوەی یەكێتی خێراتركەن .
لەبەشێكی تری ووتەكانیدا ئاماژەی بە ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای بەستنی كۆنگرەداو
بەداتا ژمارەی بەشداربووانی كۆنفڕانس وچۆنێتی بەڕێوەچوون وشێوازی دەنگدانی بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە ، لەوانە ژمارەی بەشداربوانی گشتی بۆ كۆنفڕانسی مەڵبەند خستەڕوو پێكدێت لە ( 965 ) ئەندام لە پاڵێوراوودەنگدەر ، لەوانە (346) ئەندامیان لەكۆمیتەكانەوە دەرچوون و (263) بەشداربووانی ناو مەڵبەندن و (291) ئەندامیان بەشداربوانی مەكتەبەكانن لەگەڵ (65) ئەندام لەحكومەت ، لەكۆی ئەو ڕێژەیە 363 كاندیدن و (73) ئەندام بۆ كۆنگرە سەردەكەون ، واتە لە7.3%(سەداحەوت ولەدەیا سێ‌) پشكی سلێمانی و دەورو بەریدەبێت بۆ بەشداری لەكۆنگرەی چواری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دا  .

1043177122019_539A0947.JPG

1643177122019_539A0945.JPG

2243177122019_539A0959.JPG

2943177122019_539A0981.JPG

3643177122019_539A0994.JPG

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە