کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق سنووردار دەكرێت

.

07:36 PM - 07/12/2019

(سامر غەزبان) وەزیری نەوتی عیراق دەڵێت، دوای رێككەوتنەكەی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، پێویستە بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق لە 4 ملیۆن‌و 462 هەزار بەرمیلی رۆژانە تێنەپەڕێت.
وەزیری نەوتی عیراق روونیكردەوە، بەگوێرەی رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس، هەردوو كۆمپانیای (لوك ئۆیڵ و گازپڕۆمی) روسی، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە پڕۆژەكانی عیراق كەمناكەنەوە.
وتیشی، پشكی عیراق لەكەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تەنها لەو كێڵگە نەوتییانە دەبێت، كە لەلایەن كۆمپانیا عیراقییەكانەوە بەڕێوەدەبرێن/ ئەو پڕۆژانەش كە كارەكانیان لەلایەن ئەو دوو كۆمپانیا روسییەوە بەڕێوەدەبرێن  كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نایانگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە