کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تارق حەرب: حكومەتی كاربەڕێكەر دەتوانێت بودجە بۆ پەرلەمان بنێرێت

.

07:33 PM - 07/12/2019

 (تارق حەرب) شارەزای یاسایی تەئكیدیكردەوە،  ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2020 لە حكومەتەوە بۆ پەرلەمانی عیراق، بڕیارێكی تەواو یاساییە، ئەگەر حكومەت كاربەڕێكەریش بێت.
(تارق حەرب) لە لێدوانێكدا بۆ (puk)میدیا رایگەیاند، حكومەتی كاربەڕێكەر لەسەریەتی ئەو كارانەی كە ماون جێبەجێیان بكات‌و دوایان نەخات بۆ حكومەتی نوێ، وتیشی: بەپێی یاسا جگە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی، دەتوانێت پڕۆژە یاساكانی تر دوابخات بۆ ئەوەی حكومەتی نوێ بینێرێت بۆ پەرلەمان.
وتیشی: پڕۆژەیاسای بودجە راستەوخۆ پەیوەندی بە قوت‌و ژیانی خەڵكەوە هەیەو زۆر گرنگە بۆیە نابێت دوابخرێت، چونكە بۆی هەیە پڕۆژەكە لەلایەن پەرلەمانەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ حكومەت بۆ ئەوەی گۆڕانكاری تێدابكرێت‌و دواتر بنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان، ئەو كات زۆر دوادەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەیاسای بودجە بەجیا لەگەڵ هەموو یاساكانی تر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بۆیە نابێت بەهیچ شێوەیەك دوابخرێت و حكومەتی كاربەڕێكەر دەتوانێت ئامادەی بكات‌و بینێرێت بۆ پەرلەمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە