کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

.

07:24 - 07/12/2019

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دەكرێت.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، رۆژی یەكشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە‌و لیواكان دابەش دەكرێت‌و رۆژی دووشەممە مووچەی هێزەكانی 70‌و 80 دابەش دەكرێت. هەروەها رۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت‌و پێدەچێت رۆژانی چوارشەممە‌و پێنجشەممەش مووچەی وەزارەتەكانی دارایی‌و تەندروستی دابەش بكرێت.
ئەو سەرچاوەیە هۆكاری دواكەوتنی مووچەی خستە ئەستۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان‌و... وتی: دەبوایە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رۆژانی 2‌و 3ی مانگ, پارەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بكردایە، بەڵام ئەوە چەند مانگێكە لە 5‌و 6ی مانگدا پارە دەخاتەسەر حسابی وەزارەتی دارایی، لەبەرئەوە ناتوانرێت لەرۆژی 5ی مانگدا دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە