.
03:23 PM - 07/12/2019
رۆژی دووشەممە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بۆ ئەندامێتی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەدەچێت و لەمەڵبەندی سێی رێكخستنی هەولێر 176 كاندید ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی 49 ئەندامی كۆنگرە دەكەن.
هەژار محەمەد لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی سێی رێكخستنی هەولێر رایگەیاند: تاوەكو سبەینێ سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواو دەبێت و رۆژی دووشەمە كۆنفرانسەكە لەهۆڵی شەهیدانی یەكی شوبات بەڕێوەدەچێت و دەنگدان لەسەعات 8ی بەیانی دەست پێدەكات و سەعات 3ی پاش نیوەڕۆ كۆتایی دێت.
f9NSRg8qlLQ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە