کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی ناوەندی پشتیوانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكات

.

02:31 PM - 07/12/2019



 ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی پشتگیری و پشتیوانی بۆ بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی لەبارەی دیاریكردنی وادەی كۆنگرە دووپاتدەكاتەوە ، لەو چوارچێوەیەدا بەپێی راگەیەندراوێك لەكۆبونەوەی سكرتاریەت و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیارەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەرزنرخێندراوە بۆ دیاریكردنی ئەوەی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان رۆژی 9ی ئەم مانگە و كۆنگرە لەرۆژی 21ی ئەم مانگە ببەسترێت و هیواخواستراوە كۆنگرەی چوارەم كۆنگرەی نوێبوونەوە و بەهێزبوون و كۆكردنەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت.
لەو كۆبوونەوەیەدا پشتیگری ئەنجومەنی ناوەندی بۆ بڕیارەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەربڕا و هیواخواستراوە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و ئەنجامدانی كۆنگرە لەكاتی دیاری كراوی خۆیاندا ئەنجام بدرێن و بەهیچ شێوەیەك دوانەخرێن.
ئەنجومەنی ناوەندی سوپاسی ئەندام و كادر و جەماوەری یەكێتیی و سەرجەم ئۆرگان و رێكخراو و كۆمەڵەكانی سەر بەیەكێتیی كردووە كە هاوڕاو هەماهەنگ بوون لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی و پشتگیری پەیامەكەیان كردووە و خوازیاری ئەوەبوون كۆنگرە دوانەخرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە