کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤیاڕیاڵ و ئەتڵەتیكۆمەدرید بە بێ گۆڵ یەكسانبوون

.

12:04 PM - 07/12/2019


شەوی رابردوو ركابەرییەكانی هەفتەی 16ی لالیگا دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەروو بوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا هەردوو یانەی ڤیاڕیالًَ و ئەتڵەتیكۆمەدرید لە یاریگای لاسیرامیكا بەیەك گەیشتن  .
هەرچەندە لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یەكتر  بەڵام لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە بێ گۆڵ تەواو بوو  لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە ریزەكانیان رێكخستەوە و یاریەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەم بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی  بەڵام تا كۆتایی یاریەكە بە بێ گۆڵ تەواو بوو  بەو یەكسان بوونەش  ئەتڵەتیكۆمەدرید بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی دێت و ڤیاڕیاڵیش بە 19 خاڵ لە پلەی دوانزەیەمی ریزبەندی خولەكە دەبیندرێت . 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە