کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند یارییەكی بۆندس لیگا دەكرێن

.

11:57 AM - 07/12/2019


ئێوارەی ئەمڕۆ یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا درێژەی دەبێت و چەند یارییەك دەكرێن   سەرەتا سەعات 5 و 30 دەقیقە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لەیاریگای سینگناڵ ئیدۆنا پارك رووبەڕووی یانەی فۆرتۆنا دۆسڵدۆرف دەبێتەوە  دۆرتمۆند تا بەر لەو یارییە 23 خاڵی هەیە و پلەی پێنجەمی گرتووە و لەم وەرزەش بارودۆخی باش نییەو دووچاری چەند ئەنجامێكی نەخوازراو بۆتەوە بەتایبەت لە 2 یاریدا دۆڕاوە و پێنج یەكسانبوونشی هەیە  یانەی فۆرتۆنا دۆسڵدۆرف بە 12 خاڵ لەپلەكانی كۆتایی ریزبەندیە و یەكێكە لەو یانانەی زۆرترین دۆڕانی هەیە كە لە 7 یاری شكستی هێناوە  لەیاریەكی تردا یانەی لایپزیگ لەیاریگای رێد بۆڵ ئارێنا لەگەڵ یانەی هۆفینهام بەیەكدەگەن و چاوەڕوانیی یارییەكی بەهێزو پڕ لەركابەری لێ دەكرێت   لایپزیگ هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە دەكات تا سود لەهەر ئەنجامێكی نەخوازراوی منشنگلادباخ وەربگرێت و بچێتەوە پێشەنگی ریزبەندی كە ئێستا بە 28 خاڵ لەپلەی دووەمییە  یانەی هۆفینهایم-یش خاوەنی 21 خاڵەو بەبردنەوەش دەتوانێت چەند پلەیەك سەربكەوێت  هەر لەدرێژەی یارییەكاندا و سەعات 8 و 30 دەقیقەی شەو  هەردوو یانەی بایەرلیڤەركوزن و شاڵكە رووبەڕووی یەكدەبنەوە  لیڤەركوزن 22 خاڵی و پلەی حەوتەمی گرتووە  بەڵام شاڵكە لەم وەرزە ئاستێكی بەزر پێشكەش دەكات و لەپلەی سێیەم دێت بە 25 خاڵ  بۆیە بەبردنەوەش هەلی ئەوەی دەبێت بچێتە پلەی دووەم ئەگەر لایپزیگ دووچاری هەرئەنجامێكی نەخوازراو ببێتەوە
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە