کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی باشترینی مانگی رابردووی لالیگایە

.

11:52 AM - 07/12/2019


رابیتەی خولی یانەكانی ئیسپانیا باشترینەكانی مانگی رابردووی دیاریكرد و خەڵاتی باشترین یاریزانی بە لیۆنێل میسی كاپتن و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بەخشی .
 مانگی رابردوو بەرشەلۆنە سێ یاریی لەلالیگا ئەنجامداوە  بەرامبەر لیڤانتی دۆڕاوە و بردنەوەی بەرامبەر یانەكانی سێڵتاڤیگۆ و لیگانیس بەدەستهێناوە  لەو سێ یاریە مكاپتنەكەی بلاوگرانا توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیشی دروستكردووە  بۆیە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی كردووە خەڵاتی باشترینی مانگی 11ی لالیگای پێدرا  .
 بریاریشە بەر لەیاریی هەفتەی 18ی لالیگا كە بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس-ە خەڵاتەكە لە یاریگای كامپ نو بەمیسی بدرێت   ئەمەش لەكاتێكدایە لەسەرەتای ئەم مانگە میسی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان باڵۆن دۆڕی گۆڤاری فرانس فوتبوڵی پێدرا كە بۆ جاری شەشەمە خەڵاتەكە وەردەگرێت
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە